قوباد تاڵەبانی: ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزەکانی دژەتیرۆر لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت

2023-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت پێشێلکردنێکی دیکەی سەر سەروەری خاکی عێراقە و ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشە بۆ سەر ھێزەکانی دژەتیرۆر.

قوباد تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشە ئاسمانییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و دەڵێت، ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە بۆ سەر ھێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

قوباد تاڵەبانی داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ ھەڵوێستان لەسەر ھێرشەکە ھەبێت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی راستییەکان و ئاشکراکردنیان بۆ رای گشتی.

 


 زۆرترین خوێندراو