بەڕیتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نوێی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم دەکات لەسەر پارەی مووچەخۆرانی ھەرێم و دەڵێت، رێککەوتنەکە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی بەڕیتانیا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕیتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نوێی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم دەکات لەسەر دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بە شێوەی قەرز بنێرێت و بۆ سێ مانگ و بۆ ھەر مانگێک ٧٠٠ ملیار دینار دەنێردرێت.