ھەفتەی رابردوو عێراق سێیەم گەورەترین ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا

2023-06-10   |  
فۆتۆ: 
گۆران
فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و ھەفتەی رابردوو لە دوای کەنەدا و مەکسیک، عێراق سێیەم گەورەترین ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەو وڵاتە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە عێراق رۆژانە ٤٣٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە بەوپێیەش رۆژانە ٢٨٢ ھەزار بەرمیلی زیاد کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر رۆژانە ١٤٨ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردووە.

 دەشڵێت، سعودیە لەنێوان ١٠ گەورەترین ھەناردەکاری نەوتدا کۆتا وڵات بووە و دواین پلەی وەرگرتووە.