ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

2023-06-08   |  
فۆتۆ: 
هیوا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لەسەر دۆسیەی نەوتی ھەرێم لە بودجەدا رێککەوتن کراوە و ئەمڕۆش رەشنوسی کۆتایی بودجە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.

فالح ساری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد، پێویستە ھەرێم رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە ھەناردە بکات.

باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گۆڕانکارییەکان لەرێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە، بەڵام لیژنەی دارایی لە بودجەدا گواستنەوەی بە سێ ترلیۆن و٣٥٠ ملیار دینار بۆ پارێزگاکان کردووە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ لیژنەکەیان دەنگ لەسەر گۆڕانکارییەکان و رەشنوسی کۆتایی بودجە دەدات و رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.