لە روداوێکدا لە ھەولێر سێ کەس بە چەقۆ کوژران

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە روداوێکدا لە ھەولێر سێ کەس بە چەقۆ کوژران، ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێر خێزانێک کە پێھاتوون لە پیاو، ژن و کچێک کە بە چەقۆ کوژراون، ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

وتیشی، کەسێک بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکی ماڵەکەیان رۆیشتوەتە ئەو ماڵە، بینیویەتی سێ تەرم لەو ماڵە کەوتووە، دواتر ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردوەتەوە.

ھاوکات شایەتحاڵێک کە مامۆستایی ئایینی مزگەوتی گەڕەکەکەیە رایگەیاند، پیاوی ئەو ماڵە کە کوژراوە رۆژانە ھاتوچۆی مزگەوتی کردووە، ھیچ کێشەیەکی نەبووە.