وەزیری دارایی : نابێت دەستکاری بوودجەی پارێزگاکان لە پرۆژەیاسای بوودجەدا بکرێت

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر لیژنەی دارایی گۆڕانکاری لە بوودجەی وەزارەتەکان و پارێزگاکان لە پرۆژەیاسای بوودجەدا بکات، تانە لە پرۆژەکە دەدەن.

تیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە دەستێوەردانی وەزیری دارایی لە پرۆژەیاسایی بوودجە دەکەن، کە لەئێستادا لیژنەی دارایی کاری لەسەردەکات.
دەشڵێت، بە پێچەوانەوە پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی ماددەکانی ناو پرۆژەیاسای بوودجە دەردەبڕێت.

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو،  ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەک لە بوودجەی پارێزگاکان و وەزارەتەکانی حکومەتدا بکرێت، ئەوا وەکو وەزارەتی دارایی تانە لە پرۆژەیاسای دەدەن.

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە تەیف سامی وەزیری دارایی دەستێوەردانی لە پرۆژەیاسای بوودجەدا کردووە.

 


 زۆرترین خوێندراو