باڵیۆزی ئەمریکا: پشتیوانی لە رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق دەکەین

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
گۆران
ئەمریکا گەشبینە بەرامبەر بە رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی بازاری دراو لە عێراق و پشتیوانی لە پلانەکانی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

ئێلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ سودانی رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆشحاڵە بە ھاریکارییەکانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

 دەشڵێت، ئەمریکا نایەوێت ھیچ مامەڵەیەک بە بازاڕی دراوەوە بکات، لەبەرئەوەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری ھەیە. 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوپاتیشی کردەوە، پشتیوانی ھەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندیی عێراق دەکەن بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی دراو، بە تایبەتی کە ژمارەیەک کۆمپانیا لە رێگەی بەڵگەنامەی تەزویرەوە کا بۆ ناردنەدەرەوەی دۆلار بە ناوی جیاجیا دەکەن.