زانیاری نوێ لەبارەی بودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
ئایار
ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی، لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەستپێدەکەنەوە و داوای دیاریکردنی وادەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ دەنگدان بە بودجە.

دوای ماوەیەک لە وەستانی کارەکانیان، بڕیاروایە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجە و ناکۆکی لایەنەکان لەسەر بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاساکە بکات.

ھاوکات عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی، داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، پەلەبکەن لە دیاریکردنی وادەیەک لەم ھەفتەیەدا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە تویتێکدا رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ئیمزای پەرلەمانتارانیان کۆکردووەتەوە، تاکو ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە.