ھەپەگە ئاماری شەڕ و پێدادانەکانی لەگەڵ سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە

2023-06-02   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لەمانگی رابردوودا تورکیا نزیکەی ٦٠٠ ھێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە و زیاتر لە ٥٠ سەربازی تورکیاش کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە بڵاویکردەوە، لەمانگی رابردوودا سوپای تورکیان ٥٨٠ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی کردووەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە و لە شەڕ و پێکدادانەکانیشدا ٥٤ سەربازی تورکیا کوژراون و ١٣ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئەمساڵی بڵاوکردەوە.

ھەپەگە ئاشکراشیکردووە، ھەر لە مانگی ئایاری رابردوودا سوپای تورکیا ١٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ١١ جار بە ھێلیکۆپتەری ھێرشبەر و ٤٣٥ جاریش بە تۆپ و ھاوەن و تانک و ھەشت جاریش بە چەکی کیمیایی بارەگاکانی پەکەکەی بۆردوومان کردووە.