خلوسی ئاکار: ئۆپراسیۆنەکانمان لە باکوری سوریا و عێراق بەردەوام دەبێت

2023-05-25   |  
فۆتۆ: 
هەژار
وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکوری سوریا و عێراق بەردەوام دەبێت.

خلوسی ئاکار لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری فراواندا لە ویلایەتی قەیسەری لە ناوەڕاستی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە ٤٠ ساڵە تورکیا بە دەست مەترسی و ھەڕەشەی ئەمنییەوە دەناڵێنێت، بۆیە سورن لەسەر رزگارکردنی گەل لەو مەترسییانە. 

خلوسی ئاکار جەختیکردەوە لەوەی، لە قۆناغی داھاتوودا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکوری سوریا و عێراق تا نەھێشتنی مەترسییە ئەمنییەکان لەسەریان بەردەوام دەبێت. ھێزەکانی تورکیاش بەدوای ئەو لایەنانەوە دەبن، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش.