کەنەدا بە شێوەیەکی کاتیی بەکارھێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنی ڕاگرت

2021-05-01   |  
ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەسەڵاتدارانی کەنەدا بڕیاریاندا بە شێوەیەکی کاتیی، بەکارھێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن، لەو وڵاتەدا، ڕابگیرێت.

بە پێی میدیاکان، دەسەڵاتدارانی کەرتی تەندروستی کەنەدا، بڕیاریانداوە بەکارھێنانی ڤاکسینی جۆری جۆنسن ئاند جۆنسن لەو وڵاتەدا، بە شێوەیەکی کاتیی ڕابگرن، بەو پێیەی کوالیتی ڤاکسینەکە لە ئێستادا، وەک پێویست نییە.


بڕیارەکەی حکومەتی کەنەدا لە کاتێکدایە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کۆمپانیای یانسن فار ماسوتیکلزی سەر بە کۆمپانیای سەرەکی جۆنسن ئاند جۆنسن دەستپێکردووە، لە بارەی خراپیی کوالیتی ڤاکسینەکەیان.


پێشتریش کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ڕایگەیاندبوو، بەھۆی خراپبوونی ڤاکسینەکەیان، لە ماوەی ڕابردوودا نزیکەی ١٥ ملیۆن دۆزیان لەناوبردووە.