ئاژانسی ناسا: بۆ یەکەمجار ژنێک رەوانەی سەر مانگ دەکرێت

2023-04-04   |  
فۆتۆ: 
ئایار
ئاژانسی گەردوونناسی ئەمریکی - ناسا، تیم رەوانەی سەر مانگ دەکات، بۆ یەکەمجاریش لە تیمەکەدا ژنێک و ئەفریقییەکەن ھەن.

ئاژانسی ناسا رایگەیاند، سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ کەشتی (ئارتیمیس دوو) رەوانەی سەر مانگ دەکەن و وەک پلانی بۆ دانراوە، بڕیاروایە لە دووری زیاتر لە ٣٧٠ ھەزار کیلۆمەتر لە زەوی بنشێتەوە.

ناسا راشیگەیاند، چوار کەس لە گەشتەکەدا رەوانەی سەر مانگ دەکرێن، کە یەکێکیان ژنێکە بەناوی (کریستینا کۆک) کە ئەوە یەکەمجارە ژنێک رەوانەی سەر مانگ بکرێت، ھەروەھا (ڤیکتۆر گلۆفەر) وەک یەکەمین ھاووڵاتیی رەشپێستی ئەفریقی-ئەمریکی رەوانەی سەر مانگ دەکرێت.

 


 زۆرترین خوێندراو