وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بڕیاریدا لە بەر رۆشنایی یاسای نوێی پەروەردە و فێرکردن چەند ھەنگاوێک بگرێتەبەر و بۆ ساڵی نوێی خوێندن، پەیڕەوی مامۆستای پۆل لە بازنەی یەکەمی خوێندن لە جیاتی مامۆستای وانە دەکات.
وەزارەتی پەروەردە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نوێیی پەروەردە و فێربوون لە ھەرێمی کوردستان، ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٢ کە لە رۆژی ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٣ لە وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و بڕیاریدا لەچەند مانگی داھاتوودا چەند ھەنگاوێک بنرێت وەک دانانی رەشنووسی پلانی ستراتیژی حەوت ساڵە و رەشنووسی پەیڕە و نوسینەوەی رێنمایی نوێ لە چەندین بواری گرنگی ناو یاساکە.
ھەروەھا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لەبەر رۆشنایی یاساکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیڕەوی پیادەکردنی مامۆستای پۆل لە بازنەی یەکەمی خوێندن لە جیاتی مامۆستای وانە بکات و رێنمایی فرۆشگەی ناوەندەکانی خوێندن دەربکات و خولی شیاندن بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و دیداری گەشە ئەنجامبدات.