کازمی: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لێپرسراوانی پێشووی حکومەت جێگەی متمانە نییە

2023-03-25   |  
فۆتۆ: 
گۆران
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، متمانەیان بە رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق نییە و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی دەکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە حکومەتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار لێپرسراوی باڵای حکومەتی عێراق دەرکرد.

نوسینەگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، متمانەیان بە رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق نییە و لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیویانە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لێپرسراوی باڵای حکومی پێشوو دەرکراوە، کە ئەوەش لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی ھەموو ئەو کەسانەیە کە لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراقدا کاریان کردووە، ھەر بۆیە دەبێت ئەم تۆمەتانە لە لایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە دوور لە دەمارگیری چارەسەر بکرێن.

 


 زۆرترین خوێندراو