لیژنەی دارایی: تێبینیمان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ھەیە و لەگەڵ حکومەت کۆدەبینەوە

2023-03-21   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر بودجە ھەیە و لەگەڵ حکومەت کۆدەبێتەوە.

مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی سەرقاڵبوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاسای ھەڵبژاردن، تائێستا پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق کە رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کراوە، ئاراستەی لیژنەی یاسایی نەکراوە.

وتیشی، چەند تێبینییەکانیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ھەیە کە گرنگترینیان بەھای دۆلار و دینارە لەگەڵ نرخی نەوت و وربینی نەکردن لە داھات بەتایبەتی بەھۆی ناجێگری نرخی نەوتەوە کە حکومەتی عێراق بۆ داھات بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە، جەختیشیکردەوە، بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر لە سەر ئەو تێبینییانە و کۆی پرۆژەیاساکە، لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.

 


 زۆرترین خوێندراو