نەوت لە ھەفتەیەکدا %١٢ی نرخەکەی لەدەستداوە

2023-03-18   |  
فۆتۆ: 
گۆران
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی، وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت دابەزینی نرخی نەوت جێگەی نیگەرانی نییە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ٧٣ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت فرۆشرا. بەو پێیەش لە ماوەیەی یەک ھەفتەدا %١٢ی نرخەکەی لە دەستداوە.

 لە بارەی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت نیگەرانیان ناکات و نرخی بەرمیلێک نایەتە خوار ٧٠ دۆلار.

 وتیشی بەم نزیکانە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک بەرێوە دەچێت بە مەبەستی گەرانەوەی جێگیری بۆ نرخی نەوت.

لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کە لە پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق کە بۆ ماوەی سێ ساڵ راگەیەنرا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٠ دۆلار دیاریی کراوە.