مەزھەر محەمەد : پێشکەوتنی زۆرباش لە گفتوگۆکانی ھەرێمی کوردستان و بەغداد ھەیە

2023-02-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، پێشکەوتنی زۆرباش لە گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد ھەیە و بەمنزیکانەش پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

مەزھەر محەمەد ساڵح، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "تایەک"ی کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد، پێشکەوتنی زۆرباش ھەیە، ھیواشی خواست ھەموو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقیش وتی، کاتێکی کەمی ماوە و بەمنزیکانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.