عەلی حەمە ساڵح: داھاتی حکومەتی ھەرێم ٤٥ ملیار دینار زیادیکردووە

2023-02-05   |  
فۆتۆ: 
ئاکار
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار، داھاتی حکومەتی ھەرێم ٤٥ ملیار دینار زیادی کردووە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داھاتەی نەوت کە دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی بە گومرکی ئیبراھیم خەلیلیشەوە، ھەر بە دۆلارە و بانکی ئاڕتی نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی گشتی کردووەتەوە بە دینار.

روونیشیکردەوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، ئەگەر ١٠٠ دۆلار بە تێکڕا ١٠ ھەزار دینار زیادیکردبێت، ئەوا ٤٥ ملیار دینار بۆ داھاتی حکومەت زیاد بووە.