کۆتایی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی تاوتوێی دوو سکاڵای دیکە لەسەر ھەرێم دەکات

2023-01-27   |  
فۆتۆ: 
هەژار
کۆتایی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای دیکە کە لەسەر ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون کۆدەبێتەوە.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رۆژی ٣٠ ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق کە لەسەر وەزیری بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر تۆماریکردووە و تایبەتەوە بەوەی کە لەکاتێکدا حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکات، بەڵام لە ١/١/٢٠٠٤ەوە تا ٣٠/٩/٢٠٢١ ئەو پارەیەی لە بریکارەکانی خۆرک لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت نەگەڕێنراوەتەوە بۆ بەغداد.

ھاوکات، ٣١ی ئەم مانگەش دادنیشتنێکی تری دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت لەسەر سکاڵایەک کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.