کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق رەتیدەکاتەوە گۆشتی بەرازیان پێشکەشی گەشتیاران کردبێت و دەڵێت، لە ژەمە خواردنەکاندا شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت.
ئیدارەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریانەی باس لە پێشکەشکردنی گۆشتی بەراز دەکەن لەنێو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتان و بە پێچەوانە بە تایبەت ئەڵمانیا، دوورن لە راستییەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژەمە خواردنانەی لە گەشتەکانی چوون و گەڕانەوە دەدرێن بە گەشتیاران بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق وتیشی، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە و دەوترا گۆشتی بەراز پێشکەشی گەشتیاران کراوە، راست نین و لۆگۆی کۆمپانیاکەیانی پێوە نییە.