​وتەبێژێکی پاسەوانی سنور: دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە

2022-12-08   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
عەقید "کاروان خۆشناو" وتەبێژی ناوچەی ١ی پاسەوانی سنور رایگەیاند، دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە و لەچەند رۆژی داھاتووشدا لینکی دامەزراندنەکە دەکرێتەوە.

 عەقید "کاروان خۆشناو" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خەڵکی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن.

وتیشی، بەھۆی زۆری سەردانکەرانەوە، لۆدێکی زۆر لەسەر لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە دروستبووە، بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوودا لینکێکی نوێ بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنور تەرخاندەکرێت.

پێشتریش عەقید "کاروان خۆشناو" بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ناوچەکەیان بەرفراوانە و نزیکەی ھەزار و ٢٠ کیلۆمەترە و چەند ساڵێکە ھیچ دامەزراندنێک نەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەو رەوشەی سەریھەڵداوە، بڕیاردراوە کارمەندیان بۆ دابمەزرێنن. 

رۆژی سێشەممەش رابردووش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لینکێکی بڵاوکردەوە کە لەوێوە ناو تۆماربکرێت، بەڵام دواتر فۆڕمەکە لە لینکەکە لابرا.