راوێژکاری ئەڵمانیا: پوتن لە بەرکاھێنانی چەکی ئەتۆمی پاشگەزبووەتەوە

2022-12-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەھۆی فشارە نیودەوڵەتییەکانەوە سەرۆکی روسیا لە بەرکاھێنانی چەکی ئەتۆمی پاشگەزبووەتەوە.

شۆڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، مەترسی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە جەنگی ئۆکراین، بەھۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە کەمبووەتەوە. 

وتیشی، جەنگی ئۆکراین بەشێوەیەکی دڕندانە بەردەوامە و تاکە شت کە نەمابێت ئەوەیە روسیا لە ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی پاشگەز بووەتەوە.

شۆڵتز ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری جیاوازی و ناکۆکییەکان، بەڵام گرنگە دانوستان لەگەڵ کرملین بەردەوامی ھەبێت، وتیشی لە دوای ئەمریکا ئەڵمانیا گەورەترین پشتیوانی ئۆکراینە. 

چەند رۆژێک لەمەوبەر، پوتن رایگەیاند، مەترسی سەرھەڵدانی چەکی ئەتۆمی زیاتربووە، بەڵام چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردنە لە خۆیان و لە ئێستادا بەکاریناھێنن.