هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەدات

2021-06-22   |  
ھاتوچۆی سلێمانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاكان بڵاودەكاتەوە و جەختیش دەكاتەوە لە گرتنە بەری رێكارە یاساییەكان لە بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبیلانە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كۆدەی بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دروست كراوە بە مەبەستی وەرگرتنی ئامار بووە و بە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدان ئەژمار ناكرێت. جەختیشیكردەوە، بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەكان كارێكی نایاساییە و هەركاتێك بكەونە مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ یان سەرپێچی ئەنجام بدەن دەستیان بەسەردا دەگیرێت. لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاردا بە ئاماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گومانی ئەوە لای هاوڵاتیان دروستكرا كە ئەو ئاماركردنە مەبەست لێی دروستكردنی سەرتایە بۆیان.