نرخی نەوت زیاتر دابەزی

2022-12-02   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
دوای بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان جارێکی تر دابەزی.

 بەپێی داتاکان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١١ سەنت دابەزی و گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٧ سەنت، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس ١٤ سەنت دابەزینی تۆمارکرد و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٨ سەنت. 

دابەزینی نرخی نەوت، دوای بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار ھات، کە لە ماوەی ١٦ ھەفتەی رابردوودا لەبەرامبەر دراوە سەرەکییەکاندا نزمترین ئاستی تۆمارکردبوو.

لەلایەکی ترەوە دوو شاری وڵاتی چین کۆت و بەندەکانیان دژی کۆرۆنا کەمکردەوە، کە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردبوو، بەوپێیەی چین یەکێکە لە گەورەترین ھاوردەکارانی نەوت لە جیھاندا.