"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، روسیا ھێرشی نوێ دەکاتە سەریان و ھەفتەی داھاتووش بۆ ئەوان قورس دەبێت.
"زیلینسکی" لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین وتی، روسیا بە نیازە ھێرشی مووشەکی نوێ بکاتە سەر شارەکان و گومانیان لەوە نییە.
وتیشی، وەزارەتی بەرگری و ھاووڵاتیانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ھەمووان پێکەوە دەبێت بەرگەی کاریگەری بۆردوومانەکان و لێکەوتەکان بگرن.
"زیلینسکی" باسی لەوەشکرد، ھەتا روسیا مووشەکی ھەبێت شارەکانی ئۆکراین و ژێرخانەکانیان دەکاتە ئامانج، ھەفتەی داھاتووش ھاوشێوەی ھەفتەی پێشوو قورس دەبێت، کە بەھۆی بۆردومانەکانی ھەفتەی رابردووەوە ژێرخانی کارەبای ئۆکراین زیانی گەورەی بەرکەوتووە و ئۆکراین روبەڕووی خراپترین پچڕانی کارەبا بووەتەوە، لەو کاتەوەی جەنگ دەستیپێکردووە تا ئێستا.