دەزگای ھەواڵگری عێراق دوو ھەڵمەتی بەقاچاخبردنی نەوتی پووچەڵکردەوە

2022-11-24   |  
فۆتۆ: 
ئاکار
دەزگای ھەواڵگری عێراق دوو ھەڵمەتی بەقاچاخبردنی نەوتی لە چەند پارێزگایەک پووچەڵکردەوە و دەستیشیانگرت بەسەر ١٠ شوێن و ٢٢ ئۆتۆمبێلدا کە بە نایاسایی بۆ بازرگانیکردن بە نەوت بەکاردەھێنران.

دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە پارێزگاکانی بەغداد و بەسرە و کەرکوک و ئەنبار، ھێزەکانیانی توانیان دەستبەسەر ١٠ شوێنی نەوتدا بگرن کە بۆ بازرگانیکردن بە شێوەی نایاسایی بەکارھێنراون، لەناو شوێنەکاندا تانکی نەوت بە قەبارەی جیاواز دۆزرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانیان توانیویانە ھەوڵێکی تری دزینی نەوت پووچەڵ بکەنەوە کە باندێک ھەستابوون بە کونکردنی یەکێک لە بۆرییەکانی نەوت لە پارێزگای بەسرە، ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر ٢٢ ئۆتۆمبێل کە نەوتی قاچاخیان گواستووەتەوە.