بڕیارە ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری دوکان، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەبارەی رەوشی ھەرێم و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کۆببێتەوە.
سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی رایگەیاند، مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کەسی یەکەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتکردووە و بڕیاروایە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری دوکان و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەدەچێت.
سالار سەرحەد راشیگەیاند، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و یەکێتی دەیەوێت کۆدەنگی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان دروستبکات بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندی گشتی.