لە چین زیاتر لە ١٠٥٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

2022-11-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە چین زیاتر لە ١٠ ھەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نویی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە شەش مانگی رابردوودا.

دەسەڵاتدارانی چین بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ١٠ ھەزار و ٥٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵات تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەیە لە دوای ٢٩ی نیسان کە لەو کاتەدا بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەوە ناوەندی بازرگانی شەنگەھای داخرا.

ھەرچەندە بە پێی پێوەرە تەندروستییەکان بەراورد بە رێژەی دانیشتوانی چین کە  ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەسە، ژمارەی توشبووان کەمە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پرۆسەکانی داخستن و کۆتوبەندەکانیان بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە چڕکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی کەرەنتینەیان لە ١٠ رۆژەوە بۆ ٨ رۆژ کەمکردەوە.