ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەڕازیل نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند

2021-06-20   |  
بەڕازیل ڤایرۆسی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە دوای ئەمریکا، بەڕازیل بوو بە دووەم وڵاتی جیھان کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٠٠ ھەزار و ٨٠٠ کەس، بەم جۆرەش لە دوای ئەمریکا بەڕازیل بوو بە دووەم وڵاتی جیھان کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. تاکو ئێستا لە ئەمریکاش ٦١٧ ھەزار و ٨٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ١٧ ملیۆن و ٨٨٤ ھەزارکەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە دوای ئەمریکا و ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنای تێدایە.
تاکو ئێستا لە ھەموو جیھان ١٧٨ ملیۆن و ٩٦٤ ھەزار و ١٨١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو رێژەیەش سێ ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار و ٦٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.