ئەمریکا سزای بەسەر ١٠ قەوارە و کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێراندا سەپاند

2022-09-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ١٠ قەوارەو کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێراندا سەپاند.

لێپرسراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە ئاژانسی بلومبێرگی وتوە، لە سزاکاندا ئەو قەوارانە کراونەتە ئامانج کە ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران دەکەن و بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر بۆ توندکردنی سزاکانی سەر ھەناردەی نەوتی ئێران لە ھەفتەکانی داھاتوودا.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ھەوڵ دەدات رێگەکانی گەیشتنی پارە بە ئێران ببڕێت و فشارێکی زیاتر بخاتە سەر تاران تا ناچاری بکات بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی.