سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ی.ن.ک بەشداربوو لە مەراسیمی رۆژی نیشتمانی وڵاتی چیک

2022-09-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئیوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/٢٨ لە شاری ھەولێر د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ی.ن.ک بەشداربوو لە مەراسیمی رۆژی نیشتمانی وڵاتی چیک.

د.سۆران پیرۆزبایی گەیاندە گەل و حکومەتی وڵاتی چیک لە رێی کونسوڵی گشتییان لە ھەرێمی کوردستان.

وڵاتی چیک لە رابردوودا پشتگیری سەقامگیری و ئاشتی بووە لە ھەرێمی کوردستان و ھاوکاری گەلێ پرۆژەی خزمەتگوزاری بووە بەتایبەت لە نەخۆشخانەی مناڵان لە سلێمانی و ھەڵەبجە.