بە پێی راپرسییەک ٨٠%ی دانیشتوانی روسیا پێیان وایە پوتن بە باشی کاردەکات

2022-09-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە پێی راپرسییەک زۆرینەی ھاووڵاتیانی روسیا پێیان وایە سەرۆکی وڵاتەکەیان کارەکانی بەشێوەیەکی باش دەکات.

دامەزراوەی سندوقی ڕای گشتی ناسراو بە ( فۆم) راپرسییەکی لەناو ھاووڵاتیانی روسیادا ئەنجامداوەو لەسەدا ٨٠ی بەشداربووان پێیان وایە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی باش لە پۆستەکەیدا کاردەکات، ١٠%ش پێیان وایە خراپە، ١٠% وەڵامیانەداتەوە.

ھەروەھا ٧٧%ی بەشداربووانی راپرسییەکە متمانەیان بەسەرۆکی وڵاتەکەیان ھەیە و ١٣%ش متمانەی پێناکەن، ھەروەھا ١٠% وتوویانە ناتوانن وەڵام بدەنەوە.

راپرسییەکە لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئەیلول ئەنجامدراوەو ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە.