دانیشتوانی لیوا ڕەشەکەی کەلار بەھۆی خراپی شوێنی نیشتەجێبوونیان رەوشی ژیانیان سەختە
2022-09-23
|
کوردسات نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی (لیوا ڕەشەکە)ی کەلار بەھۆی ھەژاری و خراپی شوێنی نیشتەجێبونیان داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم بەپێدانی زەوی قەرەبویان بکاتەوە، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن خانوی خۆیان. لیوا ڕەشەکە بینایەکی کۆنی سەردەمی ڕژێمی لەناوچوی بەعسە و ١٥٠ خێزانی ھەژار و کەمدەرامەت تێیدا نیشتەجێن.
|