لێپرسراوێکی ئەمریکا: ھەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتوون بە رێگەیەکی داخراو

2022-09-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەھۆی پێداگرییەکانی ئێران لەسەر داخستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، ھەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتوون بە رێگەیەکی داخراو.

لێپرسراوەکەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، لەم ھەفتەیەدا ھیچ شتێک رووینەدا کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئێران ئامادەیە ھەڵوێستەکانی بگۆڕێت سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بارەی بوونی ئاسەواری یۆرانیۆم لە ٣ ناوچەکەدا کە پێشتر ئێران نەیخستونەتەڕوو.

لێدوانی لێپرسراوەکەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داخستنی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم مەرجە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەتۆمی بەردەوام.