لە دھۆک کەسوکاری خوێندکاران بۆ گواستنەوەی منداڵەکانیان گرفتیان ھەیە

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە پارێزگای دھۆک دایک و باوک و کەسوکاری خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی گرفتیان ھەیە لە گواستنەوەی منداڵەکانیان بۆ خوێندنگە، بەھۆی ئەوەی شۆفێری پاسەکان پابەندنین بە رێنماییەکانی گواستنەوەی خوێندکاران

 لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستانیش چەند خاڵێکی دیاریکردوە بۆ شۆفێران لە کاتی گواستنەوەی خوێندکاران، بەڵام شۆفێری پاسەکان دەڵێن، لەو خاڵانەدا بە ھیچ شێوەیەک رەچاوی رەوشیان نەکراوە.