گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری ھاووڵاتیانی عێراقی نیگەران کردووە
2022-09-22
|
کوردسات نیوز
گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری، دانیشتوانی بەغداد و شارەکانی تری عێراقی توڕە و بێزارکردووە و بەرپرسیارێتی قەیرانەکان دەخەنە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکان، چاودێرێکیش دەڵێت، ئەگەر ناکۆکی لایەنەکان لە سەر پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەردەوام بێت، بەدوور نازانرێت لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩ جارێکی تر خۆپیشاندان دەستپێبکاتەوە.
|