لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە نزیک خەلەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون. سێ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی کوردستانن. بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستی سنورەکەش، تەنھا لەمساڵدا نزیکەی ١٠٠ کەس بەھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە رێگای خەلەکان بوونەتە قوربانی.