لە خانەقین باخەکانی دارخورما بەرەو لەناوچوون دەچن

2022-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی بڕینەوە و سوتاندنی دارخورماکان، باخەکانی خورما لە خانەقین بەرەو لەناوچوون دەچن و لەماوەی چەند ساڵێکدا زیاتر لە ٢٥٠ دۆنم باخی خورما لەناوچوون و شوێنەکانیان کراوە بە شوێنی نیشتەجێبوون، چالاکوانانی شارەکەش داوا لە حکومەت دەکەن چیتر رێگەنەدات کەسانێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان باخەکانی خورما لەناوببەن.