رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ لێدوانێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دابێت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، رێواز فایەق لێدوانی بۆ ھیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و ئەوەی بە رەسمی بڵاوکراوەتەوە لە سایتی رەسمی پەرلەمان تەنیا ڕاگەیەندراوی رەسمییە سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە.
لە روونکردنەوەکەدا داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە پابەندی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانیان.
ئەو روونکردنەوەیە لە دوای ئەوە دێت کە چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە، گوایا رێواز فایەق پێی راگەیاندوون کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی رێککەوتوون نووسینەوەی دەستوور بە کۆدەنگی نیشتمانی بێت.