قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، ھیوادارە ئەم ساڵیادە ببێتە ھەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تر.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین لەکاروانی خەباتدا بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.
ھیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە ھەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکیەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تری سەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بەئامانجی بەدیھێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران