وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ٦٠٠ مێگاوات کارەبا دەدات بە کەرکوک و موسڵ و دیالە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم رایگەیاند، وەزیری سامانەسروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پەرەپێدانی سێکتەری نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نزیککردنەوەی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق پیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و گاز، ھەروەھا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڕێگەی گفتوگۆ دەربڕیوە.
ھاوکات وەزیری سامانەسروشتییەکان رایگەیاندووە، لە رێگەی گازی بەرھەمھاتوو ٦٠٠ مێگاوات کارەبا دەدرێتە کەرکوک و موسڵ و دیالە، بەشێک لە نەوتی عێراقیش بە بۆریی نەوتی کوردستان ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت، بۆیە پاراستنی دامەزراوە نەوتی و گازییەکان ئەرکی ھەمووانە.