لە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیھان تۆمار کرا.
بەپێی ھەواڵی"ماڵپەڕی ئێلدۆرادۆ وێزەر" لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی جیھانی گرتووەتەوە، پارێزگای بەسەر بە گەرمترین ناوچەی جیھان لەسەر زەوی تۆمار کراوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە پلەی گەرما ٥٠.٨ پلە بووە.
ھەر بەپێی ھەواڵی ئەو ماڵپەڕٍە کە تایبەتە بە کەشوھەوا، پارێزگای ئەھواز لە باشوری ئێران، دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە و پلەی گەرما تیایدا ٥٠.٦ پلە بووە.
ئەوەش یەکەم جار نییە بەسرە ببێتە گەرمترین ناوچەی جیھان، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێک بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیھان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە و چەندجارێکیش دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە.