پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم کراوەتەوە

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی شەپۆلی گەرما خواست لەسەر کارەبا زیادیکردوە و پێدانی کارەبای نیشتمانیش کەمکراوەتەوە

"ئومێد ئەحمەد"وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاندوە، لەئێستادا بەھۆی شەپۆلی گەرما، خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا زۆر زیادیکردوە و گوشار لەسەر تۆڕەکانی کارەباش دروستبووە، ئەوەش بوەتە ھۆی کەمکردنەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی.

وتیشی، ھەوڵێکی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان زیاد بکەنەوە بۆ ١٥ سەعات، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەک لە بازیان ھەیە و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕی ٥٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.