ھێزێکی سوپای عیراق ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ھەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق و چەند گەنجێکیان دەستگیرکردوە.
لەبارەی ڕوداوەکەوە ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ١٨ی ڕۆژھەڵاتی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەو ھێزەی چونەتە سەر گوندەکە سەر بەسوپای عیراقن و ھێزەکە ٦ بۆ٧ گەنجی گوندەکەیان دەستگیرکردوە کەھەموویان کوردن و پێ دەچێت زانیاری ناڕاست لەسەر ئەو گەنجانە درابێتە ھێزە عیراقیەکان
وتیشی وەکو مەڵبەندی ١٨ی ڕۆژھەڵاتی کەرکوک بەدواچونمان دەستپێکردوە بۆ ئازادکردنی گەنجەکان.