یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە...

بەرێز مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی (٤٦)ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی  پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

پارتی سۆسیال دیموکرات لە سەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەخەبات بۆ بەدیھێنانی ئازادی و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە و ھەمیشە بەشێک بووە لەبەرەی پێکەوەیی و ھاو خەباتی و پێشمان وایە بۆ ئەمرۆشچ ھەروا دەبێت . بۆیەک وەک یەکێتیی ھەمیشە ئەم ھاوسەنگەرییەمان لەگەڵ پارتەکەتان بە بەشێک لە ھێزی میللەتەکەمان زانیووە و  بۆ ئەم قۆناغەی ئێستاشمان  پەرۆشی پەرەپێدانی ئەو  پەیوەندییەین ، لەپێناو یەکریزی  و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ گرتنەبەری چاکسازییەکی راستەقینە لەگشت بوارەکاندا.

دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

 مەکتەبی سیاسی                                                                                                                                                                                                 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان