مستەفا کازمی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دادەنێت

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ، سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکات.

"نەجم جبوری" پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەر لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە یاخود سەرەتای ھەفتەی داھاتوو"کازمی" دەچێتە پارێزگای نەینەوا و بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دادەنێت، کە ئاواتی چەند ساڵەی دانیشتووانی شارەکەیە، وتیشی بە باشترین شێوە فڕۆکەخانەکە نۆژەن دەکرێتەوە و بەوەش دەتوانێت پێشوازی لە فڕۆکەی بارھەڵگر و فڕۆکەی زۆر گەورە بکات.

لە مانگی تەمووزی رابردووشدا، "کازمی" سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ، کە لە شەڕی داعشدا زیانی گەورەی بەرکەوتبوو.