بڕیاری ئازادکردنی ئایسەڵ توغلوک لە دۆسیەی کۆبانێ درا

2022-08-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بریاری ئازادکردنی ئایسەڵ توغلوک پەرلەمانتاری پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە دۆسیەی کۆبانێ درا.

بە پێی میدیاکانی باکوری کوردستان، دادگای تورکیا بریاری ئازادکردنی ئایسەڵ توغلوک پەرلەمانتاری پێشووی (ھەدەپە)ی دەرکردووە کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە، بەڵام بە ھۆی کەیسێکی دیکەوە دەستبەسەرکردنی بەردەوام دەبێت. 

لەلایەکی دیکەوە، زیندانیانی سیاسی وان دژی زیادبوونی ئازار و ئەشکەنجە لە ناو زیندانەکە، مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی وان، دوای ئەوە دێت، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە دەستیگرت بە سەر سکاڵانامەیەکی زیندانیان کە ئاراستەی پەرلەمان و وەزارەتی داد و داواکاری گشتی تورکیایان کردبوو.