سۆمۆ:عێراق دەبێتە یەکێک لە باشترین بەرھەمھێنەر و ھەناردەکارانی نەوت لە جیھاندا

2022-08-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، توانای بەرھەمێنان و ھەناردەکردنی نەوتیان زۆر لەئێستا زیاترە، بەڵام پابەندی بڕیار و رێکەوتنەکانی ئۆپیکن.

کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنیدا توانایان زۆر لەئێستا زیاترە، بەڵام بەھۆی پابەندبون بە رێنمایی و بڕیار و رێکەوتنەکانی ئۆپیک و دابەزینی بەھای نەوت، ھەنگاوی زیاتریان بۆ زیادکردنی ھەناردە و بەرھەمھێنانی نەوت نەناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند ساڵی داھاتودا عێراق بە ھاوکاری کۆمپانیا جیھانیەکان دەبێتە یەکێک لە باشترین وڵاتانی بەرھەمێنەر و ھەناردەکاری نەوت لەسەر ئاستی جیھان، جەختیشیکردەوە، قەیرانی ئابوری لە عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەھۆی دابەزینی بەھای نەوت دروستبوو، ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ پەکخستنی پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت.