بەھۆی ئاوڵەی مەیمون باری نائاسایی لە ئوسترالیا ڕاگەیەندرا

2022-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی ئاوڵەی مەیمون، لە ئوسترالیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا، ڕەنگە لەچەند ڕۆژی داھاتووشدا لە ئەمریکا باری نائاسایی ڕابگەیەندرێت.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایانگەیاند، دوای تۆمارکردنی ٤٤ حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە ئوسترالیا، حکومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.

 ڕۆژنامەی"پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەھۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون، چاوەڕواندەکرێت ئیدارەی "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داھاتوودا باری نائاسایی لە وڵات ڕابگەیەنێت.

بەپێ ئامارەکانی تەندروستی جیھانی، تائێستا زیاتر لە ١٦ ھەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە ٧٥ وڵاتی جیھان تۆمارکراوە، زۆرترین حاڵەتەکان لە وڵاتانی ئەوروپا بوون، لە کیشوەری ئەفریقاش، میسر زۆرترین حاڵەی تێدا تۆمارکراوە.

تەندروستی جیھانی ئاشکرایکرووە. لەناو توشبووەکاندا ٨١ کەسی تەمەن خوار ١٨ ساڵ ھەیە، زۆربەی ئەوانەشی تووشبوون گەنجن و تەمەنیان لەنێوان ٣٧ بۆ ٣٨ ساڵانە.