لە میسر ١١٠ گۆڕ و ژمارەیەک ئاسەوار دۆزرانەوە
2021-04-28
|
کوردسات نیوز
وەزارەتی گەشتوگوزار و ئاسەواری میسر دۆزینەوەی ١١٠ گۆڕ و ژمارەیەک ئاسەواری راگەیاند کە مێژووەکانیان بۆ سێ سەردەمی جیاواز دەگەرێتەوە .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەشتوگوزاری میسر، ئەو گۆڕانە لە شوێنەوارێکی پارێزگای دەقھەلیە لە دوری ١٥٠ کیلۆمەتر لە باکوری خۆرھەڵاتی قاھیرە دۆزراونەتەوە و مێژوەکانیان بۆ سێ سەردەمی جیاواز لە ساڵانی ٦٠٠٠ بۆ ٣١٥٠ ساڵ پیش زاین دەگەرێتەوە ، جگە لە گۆڕەکان ژمارەیەک ئاسەواری تری ھەمان ئەو ساڵانە لە ھەمان ناوچە دۆزراونەتەوە .
|